دیاربەكر
پەرلەمانتاری بەدەپە سەلما ئیرماك كە شەشەمین دادگەی سزای قورسی دیاربەكر بڕیاری ئازادكردنی دابوو لە گرتوخانەی دیاربەكر دەرچوو.
پەرلەمانتاری پەدەپە ئیرماك لە كاتی دەرچوونی لە گرتووخانە لەلایەن جێگری سەرۆكی بەدەپە گولتان كشاناك، پەرلەمانتاری بەدەپە نورسەل ئایدۆغان، سەرۆكی لقی بەدەپەی پارێزگای دیاربەكر زوبەیدە زومروت و دایك و خزم و كەسوكارییەوە بە گوڵ پێشوازی لێكرا.
ئیرماك بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "بە خۆشحاڵییەكی ناتەواو لە گرتووخانە بەر بووم، چونكە ژمارەیەكی زۆر لە ھەڤاڵانم ئێستاش گیراون، بۆیە زۆر نیگەرانم."
دایكی پەرلەمانتار ئیرماك، ئەمینە ئیرماك ئاماژەی بەوەدا كە زۆر بەختەوەر و خۆشحاڵە و گوتی: "ھیواداریم بەندكراوانی دیكەش ئازاد ببن."
دواتر ئیرماك و پێشوازیکارانی بە پێ چوونە بارەگای بەدەپە لە پارێزگای دیاربەكر.