ماردین
گولسەر یڵدرم لە بارەگای بەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر پێشوازی لە ئەندامانی بەدەپە کرد کە بۆ سەردانی هاتبوون و پاشتر لەگەڵ ژنانی پارتەکە کۆ بوویەوە.
یڵدرم لەگەڵ هەندێ ھەڤاڵی کە لەھەمان دۆسیەدا لە گرتووخانە پێكەوە بوون و پار ئازاد كرابوون كۆبووەوە و گوتی: "لەمەودوا بە بەرپرسیارییەكی زیاترەوە كار دەكەم. بە راستی ھەندێ ھەست دەرنابڕێن. بۆ نموونە كاتێ دایكەكان باوەشیان بە مندا كرد و گوتیان زۆر خۆشحاڵین كە دیسان گەڕایتەوە ناومان، ئەم ھەستە بە ھیچ شتێكی دنیا ناگۆڕمەوە. بەراستی ئێستا ھەروەك بە دوو دڵ دەژیم، لەلایەک دڵم لە گرتوخانەیە لای هەڤاڵانم، لەلایەکیتر ئێستا لە ناو گەلی خۆشەویستمدام. ھەوڵدان بۆ دیموكراسی، یەكسانی و ئازادی بۆ من شانازییە."
یڵدرم ئاماژەی بەوەدا بەشێكی زۆری ماوەی پەرلەمانتاری لە گرتوخانە تێپەڕاندووە و بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوە ھەوڵی زیاتر دەدا و گوتی: "رۆژی دووشەممە دەچینە ئەنقەرە، كۆبوونەوەمان ھەیە. رۆژی سێشەممەش كۆبوونەوەی فراكسیۆنیمان ھەیە. بە بەشداریی ھەڤاڵانی دیكەمان لەو رۆژەدا سوێندی یاسایی دەخۆین."