دوای ئەوەی لە چوار خولی ھەڵبژاردنی وڵاتەكەی ٦٦٥ دەنگی بە دەستھێنا سێرجیۆ ماتارێلا رۆژی سێ شەمە لە ٣ی شوبات سوێندی یاسایی دەخوات و بەفەرمی پۆستی سەركۆماری نوێی ئیتاڵیایی پێ رادەسپێردرێت.
سەركۆماری نوێی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات گوتارێك لە بەردەم پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی دەخوێنێتەوە، دواتر تاجە گوڵینەی رێزلێنان لە سەر گۆڕی سەربازانی نادیاری وڵاتەكەی لە ناوەندی رۆما دادەنێت.
ماتارێلا ، دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەكان لەگەڵ مانۆڕی سەربازیی ئەسپسواری بەرەو كۆشكی كۆماری دەكەوێتە رێ.
سەركۆماری ئیتاڵیا، لە یەكەم لێدوانیدا نیگەرانییەكانی خۆی بۆ گەلەكەی خستە روو، كە ئامانجی ئەوەیە سەرجەم كێشە و سەختییەكانی خەڵكی وڵاتەكەی چارەسەر بكات.
ماوەی سەرۆكایەتی ماتارێلا حەوت ساڵە و یەكەم وڵات كە پیرۆزبایی لێكردبێت ڤاتیكانە.