جنێف
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لوتکەی عەرەبی لە سوریا (ئەخزەر ئیبراھیمی) لەبارەی دوا پێشھاتەکانی سوریا و ئامادەکارییەکان بۆ دووەم کۆنگرەی جنێف، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان سازدا.
ئیبراھیمی گوتی " وادیارە چەند ماددەیەکی کیمیایی لە سوریا بەکارھاتووەو توانای کوشتنی سەدان و ھەزاران کەسیان ھەیە. ئەوە شایەنی قەبووڵکردن نییە".
دەربارەی ھێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا، ئیبراھیمی گوتی "ئاگاداری بڕیاری وا نیم بەڵام بۆ شتێکی لەو جۆرە پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پرسی پێبکرێ چونکە بۆچوونی ئەوان گرنگە".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا (وێستەروێڵ) داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەتی رووسیا کرد ھاودەنگ بن لە بارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا.
لەلایەکی دیکە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا (گویدۆ وێستروێڵ) رایگەیاند: وڵاتەکەی پێشوازیی دەکات لە ھەر پلانێک کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری لەسەر بدات.
وێسترویڵ لە بەرلین ئەوەی ئاشکراکرد داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەتی روسیا کردووە ھاودەنگ بن لە بارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات لە ئەڵمانیا (فرانک واڵتەر ستیمنێر) بۆ ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانیای (DPA) گوتی " پێویستە حەفتەی داھاتوو پرسی ھێرشکردنە سەر سوریا لەکۆبوونەوەی (٢٠ G) تاوتوێ بکرێت، چونکە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی شتێکی نائاساییە بەڵام ھێرشی سەربازیی دەرفەتی چارەسەری سیاسی ناھێڵێتەوە.