قاھیرە
ھێزێکی ھاوبەش لەپۆلیس و سەربازی میسر گەمارۆی شاری (قیرداسە) یان داوە لەڕۆژئاوای شاری قاھیرە.
گەواھیدەران لە شارەکە دەڵێن لەلایەن خەڵکی شارەکەوە بە بیکەیسی تەقە کراوە لە ھێزە ئەمنیەکان، ھێزە ئەمنیەکانیش بە زرێپۆشەوە چونەتە شەقامەکانی ئەو شارەوە.
بە پێی سەرچاوە ئەمنیەکان لە کاتی تێپەڕینی ھێزەکانیان بۆ ناوشارەکە، لەلایەن خەڵکەوە تەقەیان لێکراوەو لەئاکامدا جەنەراڵێکی سوپا بریندار بووە .
تائێستا ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنیەکان بەردەوامە.
بە پێی قسەی کاربەدەستانی میسر ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بۆ دەستگیرکردنی "بکوژانی ١٦ پۆلیسە کە لەرۆژی ١٤ ی ئابی رابردوو کوژران" .