هه‌ولێر
پرسی ده‌ستوور و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوو بابه‌تی گرنگی رۆژه کە حزبه‌كان له ئاستی په‌رله‌مان و له ده‌ره‌وه‌ش پێوه سه‌رقاڵ و تا ئێستا هیچ لایه‌نێكیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته سیغه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه‌چی هه‌موو لایه‌كیشیان باس له سازان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو له دیدارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو دیدی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ر پرسی سیاسی و ده‌ستوور و سه‌رۆكایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌خاته‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه ئومێد خۆشناو بۆ ئانادۆڵو گوتی: "پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، پرسی كۆی وڵاتی ئێمه‌یه په‌یوه‌ندی به پرسی كۆی لایه‌نه سیاسیه‌كانه. بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستوورییه له ئێستادا لیژنه‌ی ده‌ستووری سه‌رقاڵی كاروباری خۆیانن، كاره‌كان به ئه‌رێنی ده‌ڕوات، راسته ره‌هه‌ندێكی یاسایی هه‌یه كه بریتییه له یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێگومان ئێستا ئه‌و یاسایه به‌ركاره و كاری خۆی پێده‌كرێت".
خۆشناو گوتیشی: "پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به‌ده‌ستوور یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه یان ئه‌وه‌تا یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ركاره و كاری خۆی پێ ده‌كرێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش نامه‌ی ناردووه، بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم".
خۆشناو باسی له رێگای سێیه‌م كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه له ئارادایه و گوتی: "رێگه‌ی سێیه‌م سازان و رێکەوتنی لایه‌نه‌کانی سیاسییە و پێویسته به هه‌موو لایه‌كه‌وه ئه‌و سازانه به‌رگێكی یاسایی به به‌ردا بكه‌ین".
به گوته‌ی ئومێد خۆشناو "كێشه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، شه‌ڕی داعش قه‌یرانی ئابووری و كێشه هه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند بۆیه پێویسته له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به هه‌موولایه‌ك سازان بكرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پ.د.ك له په‌رله‌مانی كوردستان، كه حزبه‌كه‌ی خاوه‌ن 38 كورسی په‌رله‌مانییه و یه‌كه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه له خولی چواری په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به داوای لایه‌نه‌کانی سیاسی تر بۆ سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌ڵێت: "ئه‌وه مافی هیچ لایه‌نێك نییه. مه‌سه‌له ئه‌وه نییه ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه. داوای سیسته‌م و دیاریكردنی جۆری حكومڕانی، داوا و مافی هاووڵاتیانی كوردستانه یان ئه‌وه‌تا له ریفراندۆمێك پرسی ده‌ستووردا ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن، یاخوود بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ده‌بێت بخرێته ریفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان، به به‌ڵێ یاخوود به نه‌خێر ده‌نگی پێ بده‌ن، ئایا ده‌یانه‌وێت شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان بێت، یان له لایه‌ن خۆیانه‌وه وه‌ك هاووڵاتی و تاكێكی ده‌نگده‌ر قسه‌ی خۆیان هه‌بێت".
ئومێد خۆشناو گوتیشی: "پێمانوایه ئه‌مه مافی هاووڵاتیانه خه‌ڵكی كورستان، له پێناو ئازادی قوربانی داوه، كه‌واته به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك مافی خۆیانه، له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی خێره لایه‌نێك دێن ئه‌م حه‌قه له خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ستێننه‌وه".
بەگوێرەی یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2013 لە ماددەی یەكدا هاتووە. "ویلایەتی سەرۆكی هەرێم كە لە 20.8.2013 درێژكراوەتەوە. تا 19.8.2015 دواتر درێژكردنەوەی بۆ نییە".
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی فراكسیۆنه‌كانی تر كه داویانه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا فراكسیۆنی زه‌ردیش بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ی خۆی ده‌بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پ.د.ك ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: "هه‌رێم پێویستی به پڕۆژه نییه یاسایی سه‌رۆكایه‌تیمان هه‌یه ئێستا به‌ركاره و كاری پێبكرێت".