سیدنی
تۆنی ئابۆت پاڵێوراوی (پارتی لیبراڵی ئوسترالیا) بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە ھەڵبژاردنەکانی (٧ی ئەیلول) زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستھێنا.
ئەمڕۆ چوارشەممە (ئابۆت) وەک سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە، سوێندی یاسایی خوارد و دەستی بەکار کرد.
لەڕێورەسمی سوێند خواردن لە سیدنی پایتەخت ئابۆت گوتی" ئەمڕۆ رۆژی سوێند خواردن نییە بەڵکو رۆژی کردارە و خەڵکی ئوسترالیا داوای کار و خزمەتگوزاریی لە ئێمە دەکات، بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ کەڵک وەردەگرین لە ئەزموونی سیاسەتوانانی وڵاتی دیکە وەرگرتووە".
تۆنی ئابۆت رایگەیاند: بۆ راگرتنی کۆچی نایاسایی بۆ ئوسترالیا، لەمڕۆ بەدواوە پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.