Ramal Abdullah Mahmood
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
ئیستانبۆل - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرمرایگەیاند "سەرۆکی گشتیی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن رێپێوان دەکات. ١٩ رۆژە رێ دەپێوێت. لە راستیدا لە روانگەیەکەوە ئەم رێپێوانە سوودێکی هەیە. بەمهۆیەوە دەرفەتی ئەوە رەخسا ئەو رێگا هەرە باشانە ببینێت کە دروستمان کردوون. ئەگینا بە جۆرێکی دیکە لەوە تێنەدەگەیشت. کارێکی بڕێک سەخت بوو بەڵام پێشنیاری من بۆ ئەو ئەوەیە، کاتێک لە ئیزمیتەوە بەرەو ئەولایە دێیت، لە چوارڕیانی کورتکۆییەوە بڕۆ رێگای یاڤوز سوڵتان سەلیم و ئەوێش ببینە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له رێپێوان، ته‌مه‌نت ته‌واوده‌بێت ئه‌و رێگایانه ته‌واونابن. له‌به‌رئه‌وه‌ی 20 هه‌زار كیلۆمەتر رێگامان دروست كردووه. جارێ له 19 رۆژدا، 400 كیلۆمەتر رۆشتوویت. له‌به‌رئه‌وه وه‌ره‌و واز له‌و خۆشه‌ویستیه بهێنه. ئه‌و شوێنه‌ی تیایاندا به‌دوای دادپه‌روه‌ریدا ده‌گه‌ڕێیت رێگاكان نییه، به‌ڵكو په‌رله‌مانه، داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانه. دادپه‌روه‌ریی بۆ هه‌مووان پێویسته".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتيشی: "رێگاكان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له، رێپێوانێك كه بنه‌ماكه‌ی گه‌ل نه‌بێت، رێگاكه ده‌گرێت و رێبوارانیش ئازار ده‌دات. پیاوانی ئه‌و رێپێوانه كه فهتۆچییهكان و رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ن پیاوانی گه‌ل نین. ئه‌وه چ رێپێوانێكی دادپه‌روه‌رییه؟ ئه‌وه رێپێوانی دادپه‌روه‌ری نییه، ئه‌وه رێپێوانی غه‌فڵه‌ته".