Sibel Kurtoğlu,Hemın Othman Mohammed
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
ئیستانبۆل -AA
سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان رایگەیاند: "رووداوهكانی 14ی تهمووزی قودس كه له ساڵی 1967هوه تا ئێستا لهژێر داگیركاری ئیسرائیلدایه نیگهرانی كردووین. داخستنی حهرهمی پیرۆز بۆ ماوهی سێ رۆژ، پاشان سنوورداركردنی چوونه ژوورهوهی موسڵمانان بۆ دهروازهكانی حهرهمی پیرۆز و دانانی ئامێری پشكنین مایهی قبوڵكردن نییه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "رێزگرتن لە شکۆ و پیرۆزی و پێگەی مێژوویی قودس و مزگەوتی ئەقسا، بەرپرسیارێتییەکی یاساییە. پێویستە دەستبەجێ پشکنین و سنووردارکردنەکانی دیکە ھەڵبگیرێن. پێویستە لەم دۆخە ھەستیارەدا ھەمووان دژی ئەم کردەوە تێکدەرانە ھۆشیاربێت. وەک سەرۆکی ئەم خولەی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی، بانگەواز بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم دەستبەجێ بێتە دەنگ لەسەر سنووردارکردنی ئازادیی ئەنجامدانی پەرستش لە مزگەوتی ئەقسا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەدۆغان گوتیشی: "بە سیفەتی سەرۆکی ئەم خولەی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی، بەتوندی ئیدانەی رێگرییەکانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئەقسا دەکەم کە جاری دووەمە ئەنجام دەدرێت و ئیدانەی بەکارھێنانی ھێز لە لایەن ھێزەکانی ئیسرائیلەوە دەکەم دژی برا موسڵمانەکانمان کە بۆ ئەنجامدانی نوێژی ھەینی کۆبووبوونەوە. داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە دەکەم بۆ ئەو سێ برایەمان کە لەوێدا گیانیان لەدەستدا و داوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکانیش دەکەم. دەمەوێت دووپاتیشی بکەمەوە کە دژی ھەموو جۆرە توندوتیژییەکین."