Hemn Baban
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2017
هه‌ولێر - AA
بڕیاره لە ساڵی 2018دا، هه‌ڵبژاردنەکانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن کە بڕیاره له ساڵی 2018دا، سێ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاری له‌باره‌وه دراوه له ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌ویش بكرێت كه ئه‌مانه كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان به هۆی قه‌یرانی دارایی و رووداوه‌كانی دوای ریفراندۆم رووبه‌ڕووی مشتومڕی نێوان حزبه‌كان بووه‌ته‌وه، پێشنیازكردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم یان پێكهێنانی حكوومه‌تی رزگاری نیشتمانی، حكوومه‌تی كاتی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی به‌شدار له حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڕاشكاویی فڕییان داوه‌ته سه‌ر مێزه‌كانی گفتوگۆ.
به‌شێكی زۆر له لایه‌نه‌كان به پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه كه زۆرینه‌ی كورسیی په‌رله‌مانی له لایه و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تیشی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئاماژه بۆ پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا واته له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ئاینده ده‌كه‌ن، هۆكاری پێویستیی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش وه‌كو بژارده‌یه‌كی باش و سه‌ره‌كی بۆ تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی هه‌رێم ده‌بینن.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، فه‌رحان جه‌وهه‌ر کە پارتەکەی 38 كورسیی په‌رله‌مانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013 به‌ده‌ستهێناوه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌و رووه‌وه رایگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویسته له ساڵی 2018دا ئه‌نجام بدرێن و پێمان باشه هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موویان پێكه‌وه بكرێت، سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاریی تیادا نه‌كرێت و بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به لیستی نیمچه كراوه به‌ڕێوه‌بچێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته داڕشتنێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌مواری یاسا و مانه‌وه‌ی یاساكه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی كاتیشمان له‌به‌رده‌ستدا بێت یاساكه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه و گۆڕانكاریی تیادا نه‌كرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه بڕوات".
فەرحان جه‌وهه‌ر گوتی: "هه‌ڵبژاردن باشترین رێگه چاره‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكه‌وه له‌كاتی خۆیاندا بكرێن ساڵی داهاتوو، چونكه هیچ رێگه چاره‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه، جگه له‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه هێشتا زۆرێك له لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كار و ئه‌دای حكوومه‌ت رێككهوتوونیین، یان ره‌خنه‌یان له حكوومه‌ت هه‌یه، هه‌ندێكیان به ئاراسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌ندێكیان به ئاراسته‌ی حكوومه‌تی كاتی ده‌ڕۆن، بۆیه پێمانوایه هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و داخوازییانه ده‌داته‌وه و هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رێكی گشتگیره بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌ن".
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2013 بۆ خولی چواره‌می پەرلەمان به سیسته‌می نیمچه‌كراوه به‌ڕێوه‌چوو، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 31 لیست به‌شداریی پڕۆسه‌كه‌یان كرد و 17یان توانییان بگه‌نه په‌رله‌مان و كورسی به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان به 38 كورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به 24 كورسی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 18 كورسی، یه‌كگرتووی ئیسلامی 10 كورسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 6 كورسیی براوه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بوون كه كۆی كورسییه‌كانییان ده‌گاته 96 كورسیی په‌رله‌مانی له كۆی 110 كورسی.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندرێن محه‌مه‌د له لێدوانێكدا له‌م هه‌فته‌یه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه‌كرد كه ساڵی 2018 ساڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وان داوایان له حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه كه كۆتایی مانگی ئادار و سه‌ره‌تای نیسان به باشترین كات بۆ ئه‌نجامدانییان ده‌زانن و پێشیان باشه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم پێكه‌وه له‌یه‌ك رۆژدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی حكوومه‌تی هه‌رێمن.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رێكه بۆ بارودۆخی ئێستای هه‌رێم.
ئه‌و له‌و رووه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له پێویستییه‌كان و پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجام بدرێت تا به‌تایبه‌تی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش پێیدا تێده‌په‌ڕن تێپه‌ڕ بكرێت، هه‌ردوولا ئێستا قه‌یرانی ئابووری و سیاسی‌یان هه‌یه، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یران هه‌یه كه لایه‌نه‌كان ناتوانن بگه‌ن به چاره‌سه‌رێك و واده‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هاتووه، بۆیه هه‌ڵبژاردن باشترین ئامرازه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ئه‌و قه‌یرانانه تێپه‌ڕێنین، سه‌ر له‌نوێ پێكهاته‌یه‌كی نوێ له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پێكبهێنرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه".
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان روونی ده‌كاته‌وه "به‌ڵام بێ گومان مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نییه، پێویستی به ئاماده‌باشی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك گرفتمان هه‌یه، هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنهكهمان هێشتا به‌ته‌واوه‌تی دانه‌مه‌زراوه كه هۆكارێكیش بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا نه‌كرێت و خولی چواره‌می په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت، ئه‌وه‌بوو په‌رله‌مان هه‌شت مانگ واده‌ی خۆی درێژكرده‌وه".
سه‌باره‌ت به بۆچوونی یه‌كگرتووی ئیسلامیش، به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردن هه‌موو كاتێك له‌كاتی خۆیدا بكرێت، به‌ڵام ئاماده‌باشی باشیشی بۆ بكرێت به‌تایبه‌ت له پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، چونكه یه‌كێك له گرفته‌كانی هه‌ڵبژاردن كه هه‌بووه مه‌سه‌له‌ی ته‌زویر بووه كه هه‌موو لایه‌ك گیریان به‌ده‌ستییه‌وه خواردووه، بۆیه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كان، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌مواربكرێته‌وه، هه‌ندێك لایه‌ن له‌گه‌ڵ لیستی داخراودان، ئه‌گه‌ر چی ئێمه وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ لیستی نیمچه كراوه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه هه‌مواربكرێته‌وه و لیستی داخراو په‌یڕه‌و بكرێت ئه‌وه پاشه‌كشێیه له پڕۆسه‌ی دیموكراسی".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "بۆیه مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه له ئێستادا گرفته، كاتیش له‌به‌رده‌مماندا كه‌مه، پڕۆسه‌كه‌ش پێویسته كه ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌مێنێته‌وه كه هیممه‌ت بكه‌ن و ئیراده‌ی سیاسی‌یان هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه، به‌تایبه‌ت ئێمه ئێستا پێویستییمان به‌وه‌یه كه حكوومه‌ت گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت، ئه‌وه‌ش به رێگه ئاساییه‌كه‌ی خۆی كه هه‌ڵبژاردن بكرێت و له په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌یه‌كی دیكه بدرێت، چونكه ئه‌م حكوومه‌ته كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یرانی قووڵ رووی تێ كردووه، یه‌كێك له چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌یه حكوومه‌تێكی كاتی كاربه‌ڕێكه‌ر، حكوومه‌تێكی یه‌كڕیزی نیشتمانی بێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت كه هه‌ڵبژاردن كرا هه‌ر كه‌سه و به پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆی پڕۆسه‌ی دیموكراسی به‌رجه‌سته بكرێت و به‌هه‌مان شێوه‌یه كابینه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت".
ساڵی 2018 ساڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكوومه‌ت بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ئاینده‌ش یه‌كێكه له‌و باسانه‌ی كه قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرێت.