Hakan Çopur
03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن-AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایك پۆمپیۆ دوای کوژرانی فەرماندەی سوپای قودس، قاسم سولەیمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەی ئاهەنگگێڕانی عێراقییەکانی بەبۆنەی کوژرانی سولەیمانییەوە بڵاو کردەوە.
پۆمپیۆ نوسیویەتی: "عێراقییەکان بەخۆشی و ئازادییەوە لە شەقامەکاندا سەما دەکەن و سوپاسگوزاری ئەوەن کە چیتر سولەیمانی نەماوە."
هەرچی سەرۆكی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی نەداوە و تەنها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاڵای ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو: "ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی بە فەرمانی خودی ترەمپ بووە."
بەشێکیش لەو سیناتۆرە ئەمریکییانە پیرۆزبایی کوژرانی سولەیمانییان کردووە، ئەوەیان نەشاردووەتەوە کە دەرکردنی فەرمانی ئەنجامدانی ئەم هێرشە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس، کارێکی هەڵە بووە.