Abdullah Shukur
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
ئەمریکا رایگەیاند، گشت ئەو سزایانەی کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناوەکی ٢٠١٥ لەسەر ئێران ھەڵگیرابوون، دووبارە دەخرێنە واری جێبەجێکردنەوە و ھەشت وڵاتیش بۆ ماوەیەکی کاتی لە بازرگانیکردنی نەوت دەبەخشرێن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ستیڤن منوچین کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند کە لە ٥ی تشرینی دووەمەوە دووبارە سزاکانی سەر ئێران دەخرێنە واری جێبەجێکردنەوە.
مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە هەشت وڵات لەبارەی بازرگانی نەوت لەگەڵ ئێران دەبەخشرێن و ناوی ئەم وڵاتانەش لە ٥ی تشرینی دووەم ئاشکرا دەکرێن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند کە ھیچ وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لەمبارەیەوە نابەخشرێت.