Dildar Baykan Atalay
02 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
واشنتۆن – AA
کۆمپانیای گووگڵی ئەمریکی، رایگەیاند بە مەبەستی "رێگرتن لە بڵاوکردنەوەی بانگەشە و ھەواڵی نادرووست" لە شەڕی رووسیا – ئۆکراینا، پەخشی کەناڵی یووتیووبی دەزگای مێدیایی (RT) و (Sputnik)ی سەربە دەوڵەتی رووسیایان لە ئەورووپا داخستووە.
کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆجیا، بۆ رێگرتن لە بانگەشە و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی نادرووست بەردەوامن لە گرتنەبەری ھەنگاوی جۆراوجۆر.
لەو راگەیاندراوەی کە لە کۆمپانیای گووگڵەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە پەخشی کەناڵی یووتیووبی (RT) و (Sputnik)ی سەربە دەوڵەتی رووسیا لە ئەورووپا قەدەغەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە، پلاتفۆرمی تیک تۆکی چینی بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ، ھەنگاوێکی ھاوشێوەی نا و ئەو پەخشی ئەو کەناڵانەی لە ئەورووپادا داخست.