08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
قامشلی/ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه وێڕای به‌ڵێنه‌كانی رووسیا و ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ئارام نه‌كشاونه‌ته‌وه؛ له نزیك سنووری توركیا، له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وامه له هه‌ڵكه‌ندنی تونێڵ و خه‌نده‌ق.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا به به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێر و ئۆتۆمبێلی بیناسازی هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی تونێڵ و خه‌نده‌ق و فراوانكردنی تۆڕی تونێڵه‌كانی له شاری قامشلی، باكووری قامشلی و ناوچه‌كانی نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی قامشلی و عاموده.
له میانی هه‌ڵكه‌ندنی رێگادا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر رێگای هاتوچۆی قامشلی-عاموودهیان به رووی ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نیدا داخست.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه به‌پێی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له نێوان توركیا و رووسیا كراوه ده‌بێت له كۆبانێ بكشێته‌وه، كه‌چی به‌رده‌وامه له هه‌ڵكه‌ندنی تونێل و خه‌نده‌ق له‌وێ.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن رێكخراوه‌كه به‌رده‌وامه له هه‌ڵكه‌ندنى تونێڵ و خه‌نده‌ق له ناوچه‌ی عه‌ین عیسا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای M4.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به مه‌به‌ستی به‌رگری، دزه‌كردن و هێرشی له‌ناكاو له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی خه‌نده‌ق و تونێڵ هه‌ڵده‌كه‌نێت.