پاریس
ھێڵی ئاسمانیی فەرەنسا Air France یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانی لەجیھاندا رایگەیاندووە بەھۆی کەمی داھاتەوە ناچار بووە ژمارەی کارمەندەکانی کەم بکاتەوە.
کاربەدەستانی Air France رایانگەیاند: دوو ھەزار و ٨٠٠ کارمەندیان لەسەر کار لابردووە، ٣٥٠ فڕۆکەوان، ٧٠٠ کارمەندی نێو فڕۆکە، لەگەڵ سەدان کارمەندی بەشەکانی دیکە.
بەڕێوەبەرانی ھێڵی ئاسمانیی فەرەنسا دەڵێن کۆشش دەکەن تا لەگەڵ سەندیکاکانی کرێکاران بگەنە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ جۆری دوور خستنەوەی کرێکارو کارمەندانی ھێڵەکەیان.
لەدوو ساڵی رابردوودا Air France پێنج ھەزار و ٦٠٠ کارمەندی کەم کردووەتەوە. ئێستا بەگشتی ئێستا سەد ھەزار و ٧٠٠ کارمەندی ھەیەو وا بڕیارە تا دوو ساڵی داھاتوو دوو ملیار یۆرۆ لە خەرجییەکانی خۆی کەم بکاتەوە.
ساڵی ٢٠١٢دا قەرزی کۆمپانیاکە ٦،٥٤ ملیار یۆرۆ بوو، بەڵام لە بەرنامەیدایە تا کۆتایی ٢٠١٤ ئەم زیانە بۆ ٤،٥ ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە.