Zana Natık Kerem
30 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2026
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی "Turkish Airlines" ڕایگەیاند کە لە میانی مانگی ئایاری داھاتوودا، گەشتەکانی بۆ ھەولێر و بەغدا، دەست پێ دەکاتەوە.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاریانداوە لە میانی مانگی ئایاری داھاتوودا، گەشتەکانیان بۆ ھەولێر و بەغدا، دەست پێ بکەنەوە.
ھەروەھا کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی "Turkish Airlines" لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ڕۆژی ٨ی مانگی ئایار گەشتەکانی ھاتن و چوون لە ئیستانبوڵەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ئەنجامدەدەن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ڕۆژی ١٤ی ئایار گەشتەکانی ھاتن و چوون لە ئیستانبوڵەوە لەلایەن کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی "Turkish Airlines" وە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، ئەنجام دەدرێن.
ھاوکات ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦ کۆمپانیای پێگاسووس ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی ٨ی ئایار لە فڕۆکەانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، گەشتەکانی بەرەوە ئیستانبوڵ دەست پێ دەکەنەوە.