Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Selen Temizer,1 23
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
عه‌فرین - AA
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی بۆ ناشیرینكردنی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد ده‌ركرێن، ته‌نها رێگه به‌وه ده‌درێت خه‌ڵكی عه‌فرین هاتوچۆ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه شارۆچكه‌كه.
خه‌ڵكی عه‌فرین وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له خاڵه‌كانی پشكنین رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین ناده‌ن و پاره‌یان لێ ده‌ستێنن و به ناخۆشی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
وه‌ك دوا پڕوپاگه‌نده‌ش روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عه‌فرین ده‌یان هه‌زار لیره‌ی سووری-یان لێ ده‌ستێندرێت و زۆربه‌ی كات ئاوی پیسیان پێ ده‌درێت و به ده‌ست كه‌می خۆراك و پێداویستی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنن و سوپای سووریای ئازاد ماڵی عه‌فرینییه‌كان تاڵان ده‌كات و هاووڵاتیانی سڤیل ده‌كوژێت. به‌ڵام وه‌ك له گرته‌كاندا ده‌بیندرێت سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له خاڵه‌كانی پشكنین دوای پشكنینی هاووڵاتییانی سڤیل رێگه ده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه له تێپه‌ڕبوونی تیرۆریستان بگرن.
به‌شێك له گومانلێكراوانیش له لایه‌ن خه‌ڵكی عه‌فرینه‌وه راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كرێن. سوپای توركیا رۆژانه نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار نان و ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كات.
تیمه‌كانی ئافاد و مانگی سوور رۆژانه گونده‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه و یه‌كه‌كانی سوپای توركیاش به‌رده‌وامن له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێندراوه‌كان.
دانیشتووی عه‌فرین محه‌مه‌د عیسا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ماوه‌ی سێ رۆژه به خاڵه‌كانی پشكنیندا له نێوان عه‌فرین و جندرێسدا هاتوچۆ ده‌كات و سه‌ربازانی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد زۆر به نه‌رمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و ته‌نها رێگه له دزه‌كردنی تیرۆریستان و هاتنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ده‌گرن. هه‌روه‌ها ناهێڵن دزی و تاڵانی له‌وێ رووبدات.
دانیشتووی جندرێس محه‌مه‌د سلێمانیش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بێكێشه و زیانگه‌یاندن به هیچ كه‌سێك سه‌ربازان به ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵده‌ستن و تا دێ خه‌ڵك زیاتر بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ژیان به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووەته‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان.