Ali Mukarrem Garip,Ramal Abdullah Mahmood
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
كه‌ركووك – AA
به هۆی زیانگه‌یاندن به تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له نێوان كه‌ركووك و شاره‌كانی دیكه له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، جاری وایه بۆ ماوه‌ی ١٨ كاتژمێر كاره‌با نابێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركووك، یاڵچن مه‌هدی به میدیاكانی راگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا چه‌كدارانی داعش رۆژانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با.
یاڵچن مه‌هدی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیرۆریستیان هێرشیان كردۆته سه‌ر سێ تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با كه له وێستگه گرنگه‌كانه‌وه كاره‌با له كه‌ركووكه‌وه ده‌گوازنه‌وه شاره‌كانی دیكه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركووك، یاڵچن مه‌هدی گوتیشی: "رێكخراوی تیرۆریستی داعش به كردنه ئامانجی كاره‌با ده‌یه‌وێت هانی خه‌ڵك بدات له دژی حكوومه‌ت بوه‌ستنه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له نێوان كه‌ركووك، دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین و مووسڵ زیانیان به‌ركه‌وتووه و بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكیان چه‌ند رۆژێكی پێده‌چێت. بۆیه هه‌ندێك جار نه‌بوونی كاره‌با له كه‌ركووك ده‌گاته ١٨ كاتژمێر.