Selen Temizer,Ekip
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
غوتەی خۆرهەڵات/ئەنقەرە - AA
لە سووریا لەئەنجامی هێرشە ئاسمانیی و زەمینیی هێزەکانی سەر بە رژێمی ئەسەد بۆ سەر ناوچەی غوتەی خۆرهەڵاتی گەمارۆدراوی سەربە دیمەشق، ٢٣ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە غوتەی خۆرهەڵات ئاماژەیان بەوەکرد کە هێزەکانی سەربە رژێم هەر سەر لەبەیانی زووەوە دەستیان بە هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانیان بۆ سەر ناوچەکە کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانیی داویانەتە ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەی نیشتەجێبوونی دوما ٥ کەس کە دووانیان منداڵن، لە بەیت ساوە ١٠ کەس کە ٤یان مناڵن و لە حاموورییە ٨ هاووڵاتیی سڤیل گیانییان لەدەستداوە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ رزگاکردنی هاووڵاتییان و ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییان بەرزبێتەوە.
له هێرشه‌كه‌ی دوێنێی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات 74 سڤیل گیانییان له‌ده‌ستدابوو.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له‌و ناوچه‌یه به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه گیانییان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌وه بۆ 97 كه‌س.
له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س ده‌ژین كه نیوه‌یان منداڵن.
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانادا به ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه رووسیا گه‌ره‌نتی ده‌كات، له مانگی نیسانی پارساڵه‌وه گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی توندكردووه و، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه هێرشه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه.
له‌و ناوچه‌یه‌دا كه قه‌یرانی مرۆیی قووڵبووه‌ته‌وه، زیاد له هه‌زاران كه‌سی نه‌خۆش كه سه‌دانیان به‌په‌له‌ن له چاوه‌ڕوانی گواستنهوهدان.