Mahmut Atanur
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
جاکارتا- AA
بەهۆی بوونی کێشە لە ئۆتۆمبێلەکانیدا، کۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی ٨٥ هەزار و ٢٥ ئۆتۆمبێلی لە ئیندۆنێزیا کشاندەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "جاکارتا پۆست" لە پەمپی سووتەمەنی ژمارەیەک مۆدێلی ئۆتۆمبێلی هۆندا، کێشە و کەموکوڕی تۆمار کراوە.
لەبەرامبەردا، کۆمپانیای هۆندا ئەوەی راگەیاندووە کە ئەو مۆدێلانەی کێشەیان تیادایە و لە ساڵانی ٢٠١٧-٢٠١٩ بەرهەم هێندراون، بێ بەرامبەر ئەو پارچانەیان بۆ دەگۆڕێت کە کێشەیان تیادایە.
پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٧دا، کۆمپانیاکە ١٧٢ هەزار و ٨٧٤ ئۆتۆمبێلی لە ئیندۆنێزیا کشاندبووەوە کە کێشە لە ئەیرباگەکانیاندا هەبوو.