Zahir Sofuoğlu, Eren Beksaç
20 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2026
حکوومەتی کۆسۆڤۆ سوپای پاسدارانی ئێرانی وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی"، ناساند.
سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆ، ئالبين کورتی لە کاتی پێشکەشکردنی بڕیاری ناساندنی سوپای پاسداران وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی"، ڕایگەیاند: "سوپای پاسداران بە قەوارەیەک ناسراوە کە تیرۆر و توندوتیژیی وەک ئامرازێک لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بەکاردەھێنێت و یارمەتیدەرە بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە و جیھان".
گوتیشی: "بەم بڕیارە کۆسۆڤۆ پێگەی خۆی لە پشتیوانیکردن لە ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەھا دیموکراسیەکان و مافەکانی مرۆڤ بەھێزتر دەکات".
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆ، ئالبين کورتی ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی بە بڕیاری ناساندنی سوپای پاسداران وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی"، پاڵشتی لە ھاوپەیمانە ستراتیژییەکانی دەکات لە شەڕی دژ بە تیرۆر.