کۆبوونەوەی پۆمپیۆ و دی میستو‌را سەبارەت بە سووریا
پۆمپیۆ و نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، میستو‌را تاوتوێی هه‌وڵی پێكهێنانی لیژنه‌ی (نووسینه‌وه‌ی) ده‌ستووری سووریا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان كرد.
Washington DC
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، ستافان دی میستو‌را تاوتوێی هه‌وڵی پێكهێنانی لیژنه‌ی (نووسینه‌وه‌ی) ده‌ستووری سووریا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، ستافان دی میستو‌را له واشنتۆن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان ئه‌نجامداوه.
هیزه‌ر ناوێرت تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌وڵی پێكهێنانی لیژنه‌ی (نووسینه‌وه‌ی) ده‌ستووری سووریا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه پۆمپیۆ و دی میستو‌را هاوڕابوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای سیاسیی له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هیزه‌ر ناوێرت-دا هاتووه "(له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا) باس له پێویستیی پێش‌گرتن له قه‌یرانی مرۆیی له ئیدلب كرا. پۆمپیۆ پشتگیری ئه‌مریكای بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان بۆ خاكی خۆیان ده‌ربڕی، به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن و له دۆخێك‌دا كه به ته‌واوی ئاسایشی (په‌نابه‌ران) ده‌سته‌به‌ر بكرێت".