خەرتوم
پارێزگاری خەرتوم عەبدولڕەحمان خدر رایگەیاند: "بە ھۆی خۆپیشاندانەکانی سۆدان لە ٢٣ی مانگی رابردوو تا ئەمڕۆ ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوەو زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکە بریندار بوون، ١١٠ کەس لەبرینداران لەھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەو وڵاتەن."
عەبدولڕەحمان خدر گوتی: "ھێزەئاسایشپارێزەکان لە ناوچەی ھەراتی رۆژئاوای خەرتوم ٦٦ تاوانباریان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بە سەر چەک و تەقەمەنیشدا گرتووە."
خدر زیاتر گوتی: "گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانیش لە دارفور بەشدارییان لە خۆپیشاندان کردووەو لە دژی رژیم دروشمیان گوتووەتەوە و داوای رۆخاندنیان کردووە."
خەڵکی سودان بۆ پرۆتستۆکردنی بڕینی ھاوکارییەکانی حکومەت لە سەر سوتەمەنی لە ٢٣ی مانگی رابردووەوە خۆپیشاندانیان دەست پێکردەوەو تا ئێستا بەردەوامن.