Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە- AA
لە ئەنجامی تەقەکردن لە بەلەمێک کە هەوڵی پەڕینەوەی لە میانمارەوە بۆ بەنگلادیش دەدا و موسوڵمانانی هەرێمی ئاراکانی هەڵگرتبوو، دەیان کەس کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵن، خنکان.
لەو دیمەنانەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەو وەحشیگەرییە دەردەکەوێت کە لە کەناری رووباری ناف نێوان بەنگلادش و میانمار روویداوە.
لە دیمەنەکاندا گواستنەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە موسوڵمانانە کە زۆرینەیان منداڵ و کۆرپەن، بۆ کەناری دەریاکە بەدی دەکرێت کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی میانمار بەلەکەمەیان نقومبووە و خنکاون.
دیمەنەکان جارێکی دیکە ئەو کوشتارە نیشان دەدەن کە بەسەر هاووڵاتییانی موسوڵمانی هەرێمی ئاراکاندا، لەسەر سنووری میانمار، هاتووە و زۆرینەی تەرمەکان کە بۆ کەناری دەریاکە دەگوازرێنەوە، ژن منداڵن.
ئاماژە بەوەدەکرێت لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی میانمار تەقەیان لە چەندین بەلەمی ئەو موسوڵمانە ئاراکانییانە کردووە کە لە توندوتیژییەکان هەڵدێن و دەیانەوێت لە رێگەی پەڕینەوە لە رووباری ناف خۆیان بگەیەننە بەنگلادیش و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لەو هاووڵاتییانە بەلەمەکانیان نقوم دەبێت و دەخنکێن.