Abdullah Özkul
17 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2025
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک لەبارەی لێدوانێکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو دژ بە سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاردانەوەی نیشان دا و گوتی، "گوتەکانی سەرۆکی تۆڕی کۆمەڵکوژی ناتانیاهو کە بەڕێز سەرکۆمارمانی کردووەتە ئامانج، لە جێی نەبوو هەژمار دەکرێت. قسە بێ ماناکانی ناتانیاهو کە پێی وایە قودس وەک بەهایەکی هاوبەشی مرۆڤایەتی، موڵکی تاکەکەسی خۆیەتی، دەرخەری دوژمنایەتی ئەوە بۆ هەموو بەها مرۆییەکانە".
چەلیک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal پەیامێکی لەم بارەیەوە بڵاو کردەوە و نووسیوێتی:
"گوتەکانی سەرۆکی تۆڕی کۆمەڵکوژی ناتانیاهو کە بەڕێز سەرکۆمارمانی کردووەتە ئامانج، لە جێی نەبوو هەژمار دەکرێت. قسە بێ ماناکانی ناتانیاهو کە پێی وایە قودس وەک بەهایەکی هاوبەشی مرۆڤایەتی، موڵکی تاکەکەسی خۆیەتی، دەرخەری دوژمنایەتی ئەوە بۆ هەموو بەها مرۆییەکانە، ئەم گوتانە تاوانێکی کۆمەڵکوژی نوێن دژ بە مرۆڤایەتی و بەهاکان. مرۆڤایەتی لە لایەن ئەم تۆڕە تاوانکارییە لەژێر هەڕەشەدایە. وەڵام بەو (تۆڕە تاوانکارییە) پێویستی بە یەکگرتوویی مرۆڤانەیە".