ماردین
لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ناوەندی کەلتوریی ژنانی سەر بە قایمقامیەتی دێرکەوە ٥٠ ژن لە ھۆڵی سینەمایەکی شارۆچکەی قزڵتەپە، تەماشای فیلمێکی سینەماییان بە ناونیشانی ژنە حکومەت Hükümet Kadin کرد.
بەرێوەبەری پرۆژەکە ئەبروو ئاوجی ھاوسەری جێگری پارێزگاری ماردین حوسەین ئاوچی گوتی "خۆشحالین لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا لەگەڵ ژنانین و بەرھەمی ئەم پرۆژەیە دەبینین."
مەدینە یۆل بەڕێوەبەری ناوەندی کەلتووری ژنانی دێرک دەڵێ "وەکو بەرێوەبەرایەتیی ناوەندەکە جاری یەکەمە سینەما بە ژنان دەناسێنین، ئەم ھەنگاوە بۆ تێکەڵبوونی ژن بە کۆمەڵگە زۆر گرنگە. نزیکەی ٥٠ ژن دێن بۆ سینەما و زۆربەی ئەم ژنانە جاری یەکەمیانە."
فیلمی "ژنە حکومەت" باسی ژنێک دەکا کە ھاوسەری سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی (میدیاد)ی سەر بە پارێزگای ماردینە، سەرۆکی شارەوان لە ئەنجامی روداوێکی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دەدا، ژنەکەی جێی دەگرێتەوە و نازناوی یەکەم سەرۆک شارەوانیی ژن لە تورکیا وەردەگرێ.