Islam Doğru,Zahir Sofuoğlu
02 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2025
نیویۆرک ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی رووداوی شێلان بە ئۆتۆمبێل لە شاری نیوئۆرلینز باشووری ڕۆژھەڵاتی ویلایەتی لویزیانا، بەرزبووەوە بۆ ١٥ کەس.
پزیشکی دادوەریی لە شاری نیوئۆرلینز، دوایت ماکیننا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی رووداوی شێلان بە ئۆتۆمبێل لە شاری نیوئۆرلینز کوژراون لە ١٠ کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٥ کەس.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکان، چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
باسی لەوەش کردووە کە دوای تەواوبوونی توێکاری، ناسنامەی کوژراوەکان ڕادەگەیەندرێت و کەسوکارکانیش ئاگادار دەکرێنەوە.
دوێنێ چوارشەممە لە شاری نیوئۆرلینز، شۆفێری باڕھەڵگرێک خۆی بە ناو ئاپۆڕای خەڵک داکێشا و بە ھۆیەوە تا ئێستا ١٥ کەس كوژراون.
ھاوکات نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) ڕایگەیاندووە، ئەنجامدەری ھێرشەکە، ھاووڵاتییەکی ئەمریکایی تەمەن ٤٢ ساڵ بووە بە ناوی شەمسەددین جەبار و ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ناو بارھەلگرەکەدا، ئاڵای داعش دۆزراوەتەوە.