Ali Semerci
27 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو کردەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی غەززە کە لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکان دەرهێندرابوو و کەسێکی دیکەش بە هۆی هێرشەکانەوە کوژرا و هاوکات ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، هەزار و ٣٨ کەس کوژراون و سێ هەزار و ٣٢٩ فەڵەستینیش بریندار بوون و تەرمی ٧٨٦ کەسیش لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەهێندراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٣ هەزار و ٤٣٧ کەس بەرز بووەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.