Ali Semerci
18 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین WAFA، لە زمان سەرچاوە تەندروستییەکانی فەڵەستینەوە لە غەززە، نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززەی، بڵاو کردەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩ تەرم گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی غەززە و ٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، هەزار و ١٤٤ کەس کوژراون و سێ هەزار و ٧٠٣ فەڵەستینیش بریندار بوون و تەرمی ٨٠٢ کەسیش لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەهێندراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٣ هەزار و ٨١١ کەس بەرز بووەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.