Safiye Karabacak
30 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٩٣٨ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو کردەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا حەوت تەرم گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی غەززە و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، ٨٨١ کەس کوژراون و دوو هەزار و ٨١١ فەڵەستینیش بریندار بوون و تەرمی ٧٨١ کەسیش لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەهێندراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٩٣٨ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٢ هەزار و ٩١٩ کەس بەرز بووەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.