Fekry Abdeen
31 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2026
سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی بۆ داگیرکردنی بەرزاییەکانی شەبعا و ناوچەی دۆڵی سەلوقی باشووری لوبنان دەستپێکرد.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئیلا واوییە لە ھەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ئاماژەی بەوەداوە کە فەرماندەیی باکوور سەربە سوپای ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنێکی وشکانیان لە بەرزاییەکانی شەبعا و ناوچەی دۆڵی سەلوقی باشووری لوبنان دەست پێکردووە.
ئیلا واوییە بانگەشەی ئەوەشی کردووە: "ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە، لەناوبردنی ژێرخانی تیرۆریستان و ھەڕەشەکانی سەر باکووری ئیسرائیلە".
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە ھەریەک لە ھێزەکانی لیوای گۆلانی، لیوای حەوت و لیوای جفعاتی لە ھێرشەکەدا بەشداربن.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئیلا واوییە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەرلە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی چڕی کردووەتە سەر ژێرخانەکانی حزبوڵڵا لە ناوچەکە.
ئیلا واوییە ڕاشیگەیاندووە کە ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو باکووری ڕووباری لیتانی باشووری لوبنان.