Betül Yürük
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
نیویۆرك – AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دا ژماره‌ی سه‌ربازانی هێزی ئاشتیپاێزی له لوبنان كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌ی كاركردنی هێزی ئه‌ركداری كاتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان بۆ ساڵێكی دیكه درێژ كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی گوشاری ئه‌مریكا و هه‌ڕه‌شه‌كردن به به‌كارهێنانی ڤیتۆ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بڕیاری دا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌و هێزه له لوبنان كه‌م بكاته‌وه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌مریكا و ئیسرائیل نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه به‌هۆی چالاكییه‌كانی حزبوڵڵاوه هێزی ئه‌ركداری كاتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌یتوانیووه به ئه‌ركه‌كانی چاوێری هه‌ڵبستێت.
ئه‌مریكا كه له بوون و چالاكییه‌كانی حزبوڵڵا له ناوچه‌كه نیگه‌رانه و پێی وایه زیاد له پێویست داهات بۆ هێزی ئه‌ركداری كاتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان ته‌رخان كراوه، داوای كرد كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و هێزه كه‌م بكرێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دا كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و هێزه له ١٥ هه‌زاره‌وه كه‌م بكاته‌وه بۆ ١٣ هه‌زار سه‌رباز.
له بڕیاره‌كه‌دا داواش له حكوومه‌تی لوبنان كراوه كه رێگا به چوونی سه‌ربازانی هێزی ئاشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدرێت به خێرایی و بێ كێشه بۆ دروستكردن بچنه هه‌موو ناوچه‌كان به تونێڵه‌كانی هێڵی شینی نێوان لوبنان و ئیسرائیلیشه‌وه.
هێزی ئه‌ركداری كاتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له لوبنان له ١٩٧٨ دامه‌زرا. ئه‌م هێزه ماوه‌ی ٤٢ ساڵه له باشووری لوبنان ئه‌ركداره و هه‌موو ساڵێك ماوه‌ی كاركردنی له‌وێ، نوێ ده‌كرێته‌وه.