Ahmet Dursun
30 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2026
ڕێبەری ئێران، موجتەبا خامنەیی ئاماژهی بهوه كرد ئەمریکا لە داهاتووی کەنداوی بەسره و گەرووی هورمزدا نابێت و، ڕایگهیاند: "لە گەرووی هورمزدا پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە".
بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی کەنداوی بەسره (فارس) کە لە ئێراندا یاد دهكرێتهوه، خامنەیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
خامنەیی کەنداوی بەسرهی وەک ڕێڕەوێکی ئاویی گرنگ و بێ وێنە بۆ ئابووریی جیهانی ناوزهند کرد و، بە ئاماژە كرد بۆ هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل ڕایگهیاند: "ئەمڕۆ دوای دوو مانگ لە گەورەترین هێرشی سەربازی زۆردارانی جیهان بۆ سەر ناوچەکە و شکستی شەرمەزارانەی پلانەکانی ئەمریکا، لە کەنداوی بەسره و گەرووی هورمزدا پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە".
خامنەیی جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە ناوچەکە بێ ئەمریکا و كاراكتهره بیانییەکان داهاتوویەکی گەشی دەبێت و، گوتی: "لە ئاوەکانی کەنداوی بەسره و دەریای عوماندا لەگەڵ هاوسێکانمان هاوچارەنووسین، ئەو بیانیانەی لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە بە چاوچنۆکییەوە خراپە دەکەن، جگە لە قووڵاییی ئەم ئاوانە لە هیچ شوێنێکی دیکەدا جێگەیان نابێتەوە".
ڕێبەری ئێران خامنەیی، ئاماژەی بە پلانی نوێی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز کرد و، ڕایگهیاند: "بە خستنە بواری جێبەجێ کردنی بەڕێوەبردنە نوێکە لە گەرووی هورمزدا، ئێران ئاسایشی ناوچەی کەنداوی بەسره دابین دەکات و کۆتایی بە خراپ بەکارهێنانی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە لەلایەن دوژمنەوە دەهێنێت. ڕێسا یاساییەکانی بەڕێوەبردنە نوێکە ئارامی و گەشەپێدان بۆ تەواوی نەتەوەکانی ناوچەکە دەهێنێت و سوودە ئابوورییەکانیشی نەتەوەکەمان دڵخۆش دەکات".
خامنەیی دەستکەوتە زانستییەکانی ئێرانی له بواری تەکنەلۆجیای ئەتۆمی و مووشەکی وەک سەرمایەی نیشتمانیی له قهڵهمدا و، جهختی لهسهر ئهوه كردهوه کە وەک سنوورە دەریایی، وشکانی و ئاسمانییەکان پارێزگاری لێدهكهن.