Muhammet Ali Kemal
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییدا سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سه‌رۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، باسیان له گرنگی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان توركیا-رووسیا کرد، هاوكات باس له گرنگی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست كراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگیكردن به‌رامبه‌ر قه‌یرانه سیاسی، ئابووریی و مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی کە لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سه‌رۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە.
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوە کراوە ئەردۆغان و پوتین باسیان له گرنگی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان توركیا-رووسیا کردووە، هەروەها تێیدا هاتووە:
''سەرکۆمار ئەردۆغان و بەڕێز پوتین باسیان له گرنگی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست کردووە، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگیكردن به‌رامبه‌ر قه‌یرانه سیاسی، ئابووریی و مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان. بەڕێز پوتین لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییە قێزەونەکەی ئیستانبوڵی کرد و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکۆمار و هەموو گەلی تورکیا کرد. هەروەها هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زيندوو كردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كان و خه‌باتی هاوبه‌ش دژی تیرۆر كردووه‌ته‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان و دیداری رووبەڕوو''.