Ömer Koparan,Eşref Musa,1 23
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2018
عه‌زاز – AA
له ئاكامی پەلامارێکی تیرۆریستی بۆ سه‌ر بازاڕی سه‌وزه‌فرۆشان له شارۆچكه‌ی عه‌فرین كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه پاككراوه‌ته‌وه؛ چوار مەدەنی کوژران و زیاتر له ٢٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو پەلامارێکی تیرۆریستی كراوه‌ته سه‌ر بازاڕی سه‌وزه‌فرۆشان له شارۆچكه‌ی عه‌فرین له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیی مەدەنی له‌نێو بازاڕهکەدا بوون.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، چوار مەدەنی کوژران و زیاتر له ٢٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
دوای هێرشە تیرۆریستییەکە هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵیان گرته‌به‌ر و بریندارەکانیش رەوانەی نه‌خۆشخانه کران.