ریاز
وەزیری تەندروستی سعودیە عەبدوڵڵا رابیە لهبارهی بڵاوبوونهوهی پهتای كۆراناوه گوتی: "لە ناوچە جیاجیاکانی سعودیە ١٣ کەس تووشی پەتای کۆڕۆنا ھاتوونە و سێیان بە ھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە."
رابیە ههروهها گوتی: "لە جدە حەفت کەس، لە ریاز چوار کەس، لە مەدینە و نەجرانیش دوو کەس بە گشتی ١٣ کەس لە سەرانسەری سعودیە تووشی پەتای کۆڕۆنا بوونە و سێ لەو کەسانە بە ھۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لە دەست داوە."
رابیە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی ھەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو پەتایەی کرد و گوتی: "بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆڕۆنا ھەوڵێکی جدییمان داوە و لە سایەی ئەزمونمانەوە ئەو پەتایە ناتوانێ کاریگەری لە سەر وەرزی حەج و عومرە ههبێ و سعودیە ئامادەیە پێشوازی لە حاجیان و عومرەکاران بکا و بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر ئەو پەتایە بانگھێشتی ٢٢ پسپۆڕ و شارەزامان لە ئەوروپا، ئەمریکا، رێکخراوی تەندورستی جیھانی و رێکخراوی ھاوکاری کەنداو کردووە و بڕیارە کۆتایی ئەم حەفتەیە ئەو پسپۆڕانە بگەنە سعودیە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.