Abdullah Shukur
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگھێشتی سعوودیەی کرد و رایگەیاند کە پێویستە شوێنی تەرمی خاشقچی ئاشکرا بکرێ و بەمەبەستی ناشتنی، تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی بکرێتهوه.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆبێرت پالادینۆ لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی نێو وەزارەتی دەرەوە، لێدوانی لەبارەی کوشتنی خاشقچی پێشکەش کرد.
پالادینۆ بانگھێشتی ئیدارەی سعوودیەی کرد و گوتی: "ئەمریکا بانگھێشتی سعوودیەی کردووە بەوەی کە پێویستە شوێنی تەرمی خاشقچی ئاشکرا بکرێ و بەمەبەستی ناشتنی، تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی بکرێتهوه".
پالادینۆ رایگەیاند کە ئەمریکا نەک تەنھا ئەوانەی کە خاشقچیان کوشتووە، بەڵکو ئەو کەسانەش بە بەرپرسیار دەزانێ کە پەیوەندییان بە تاوانەکەوە ھەیە.