Gülbin Yıldırım
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پرۆژە یاسایی کاتیی پێشووی سیناتۆی قبوڵ نەکرد، بە بیانووی دیاری نەکردنی سەرچاوەی دارایی دیواری مەکیسک. ئەگەر کۆشکی سپی و کۆنگرێس لەبارەی بوودجەوە لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا نەکەونە رێککەوتن، ئەوا حکوومەت بەشێوەیەکی کاتیی دادەخرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پاول ریان، رایگەیاند کە ترەمپ پرۆژە یاسای رێگری کردن لە داخستنی کاتیی حکوومەت واژوو ناکات.
ریان لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە کۆشکی سپی لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان گوتی، "سەرۆک ترەمپ بەئێمەی راگەیاند کە ئەو پرۆژە یاسایەی سیناتۆ بەهۆی نیگەرانییە شەرعییەکانیەوە لەبارەی ئاسایشی سنوور، واژوو ناکات. ئێستا دەچینە ئەنجوومەنی نوێنەران و لەگەڵ ئەنداماندا گفتوگۆ دەکەین. دەمانەوێت حکوومەت بە کراوەیی بهێڵینەوە، بەڵام هاوکات رێککەوتنێکیشمان دەوێت کە سنوورەکانمان دەپارێزێت.
سیناتۆی ئەمریکا شەوی رابردوو پێشنیاری خەرجیی کاتیی بوودجەی کردبوو لە ٢٤ سەعاتدا بۆ ئەوەی تاکو ٨ی شوباتی ٢٠١٩ هەندێک خەرجی بدرێتە حکوومەت لە دامەزراوە فیدراڵییەکان.
دوای لێدوانەکەی ریان، ترەمپ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوەو گوتی، "دەبێت هەموو بوودجەیەک کە سەرچاوەی دارایی حکوومەتە، بەشی ئاسایشی سنووری تێدا بێت. ئەمە بەهۆکاری سیاسی نا، بەڵکو بۆ وڵاتمان پێویستە".
ئەگەر کۆنگرێس تا نیوەی شەوی سبەینێ پرۆژەیاسایەکی تر تێپەڕ نەکات، یان ترەمپ پاشگەزنەبێتەوە لە بڕیارەکەی، ئەوا حکوومەتی فیدراڵی جارێکی تر بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت
بەپێی یاسای ئەمریکا ئەگەر کۆنگرێس دەنگ نەدات لە سەر بوودجەی ساڵی دارایی کە لە ١ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات تا ٣٠ ی ئەیلول، ئەوا دەبێت لەرێی بوودجەی کاتییەوە ئەو نێوانانە پڕ بکرێتەوە.
هەرکاتێکیش بوودجەی کاتیی دەنگی لەسەر نەدرێت ئەوا دەزگاکانی فیدراڵی بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێن لەکاتێکدا دەسەڵاتی خەرجیەکانیان نابێت.