Atila Altuntaş ,Muhammet Ali Kemal
18 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
ستۆكهۆڵم - AA
هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ره‌فیق ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ و محه‌مه‌د ئیقباڵ جاڤێ ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ كه له شاری باروم باشووری نه‌رویج، رێگه‌یان له هێرشكارێك گرتبوو كه به نیازبوو په‌لاماری مزگه‌وتی ناوه‌ندی ئیسلامی نور بدات له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی باروم-ه‌وه، پێشوازییكران.
محه‌مه‌د ره‌فیق و محه‌مه‌د ئیقباڵ جاڤێ رۆژی ١٠ی ئاب رێگرییان له فیلیپ مانشاوس كردبوو له په‌لاماردانی مزگه‌وتی ناوه‌ندی ئیسلامی نور و به‌وشێوه‌یه‌ش نه‌یانهێشتبوو كاره‌ساتێك رووبدات، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی باروم بانگێشت كران.
له بانگێشته‌كه‌دا سه‌رۆكی شاره‌وانی باروم، لیببێس هامه‌ر-یش ئاماده‌بوو، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی باروم، بیاتێ گانگاس كرۆگ له به‌رده‌رگای باڵه‌خانه‌ی ئاسایش، به گوڵه‌وه پێشوازیی له ره‌فیق و جاڤێ كرد.
بیاتێ گانگاس كرۆگ بۆ چاونهترسییانهوه سوپاسی هه‌ریه‌ك له ره‌فیق و جاڤێ-ی كرد و گوتی: ''به هۆی كاردانه‌وه‌ی خێرا و له‌كاتی خۆیدا، ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ستان رزگاركرد''.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا لۆكاڵییه‌كان، هێرشكاره ته‌مه‌ن ٢١ ساڵه‌كه، به هۆی كۆدی سه‌ر ده‌رگای مزگه‌وته‌كه، نه‌یتوانیوه بچێته ژووره‌وه و له ده‌رگای پشته‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه به ته‌قه‌كردنه‌وه هه‌وڵی چوونه ژووره‌وه‌ی داوه.
ره‌فیق باوه‌شی کردبوو به هێرشكارهكهدا به مه‌به‌ستی رێگریكردن و جاڤێ-ش هاوكاریی كردبوو.
هاوكات فیلیپ مانشاوس كه به‌تاوانی رێكخراو و تاوان و هێرشی تیرۆریستیی ده‌ستبه‌سه‌ره و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه، ئه‌و تاوانانه‌ی په‌سه‌ندكردووه كه ئاراسته‌ی كراون.
هێرشكاره‌كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێر به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، زڕ خوشكێكی خۆی كوشتبوو.