Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
مۆسکۆ- AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە بۆنەی جەژنی دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا، برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی کۆشکی کرملینەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ڤلادیمیر پوتین بە بۆنی ٩٥ەمین ساڵیادی راگەیاندنی کۆماری تورکیاوە، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە.
لە برووسکەکەی پوتیندا بۆ ئەردۆغان ئاماژە بەوەکراوە هەر لە ساڵەکانی سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە، بناغەی پەیوەندیی دۆستانە و دراوسێیەتیی باش لە نێوان هەردوو وڵاتدا دانراوە.
هەروەها جەخت لە بەردەوامیی هاریکاریی سەرکەوتووی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە لە سەرجەم بوارەکاندا کراوەتەوە و تیشکی خراوەتە سەر ئەوەی کە لە پێناو بەرژەوەندیی هەردوو وڵات و تەواوی ئەوراسیا لە بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا، درێژە بە هاریکاریی پتەویان دەدەن.