Abdullah Shukur
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2019
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پێشھاتەکانی سووریایان کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆشکی کرملین بڵاوکراوەتەوە، پوتین و ناتانیاھو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و دواپێشھاتەکان کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر ھاتووە: "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لەسەر بەرەوپێشبردنی خێرا لە چارەسەریی سیاسی و لەناوبردنی تەواوی تیرۆر کراوە. لەم چوارچێوەیەشدا جەخت لەسەر بەھێزکردنی کەناڵەکانی سەربازیی و دیپلۆماتیکی کراوە".
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی دواپێشھاتەکانیش کراوە.