Irmak Akcan
22 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2026
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف ئاماژهی بهوه كرد کە یەکەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵا پهیوەست بەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بەدیهاتووە، کە بە نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان لە ناوچهی بورگنشتاکی کانتۆنی نیدواڵدنی سویسرا ساز کرابوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و لە گفتوگۆکاندا پێشکەوتنی باش بهدهستهاتووه.
لە ڕوونکردنەوەیەكدا لە ههژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی، شەریف باسی لهوه كرد کە یەکەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پهیوهست بە جێبەجێ کردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژوو کراوی نێوان ئەمریکا و ئێران بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.
شەریف بە ئاماژەکردن بەوەی گفتوگۆکان لە کەشێکی ئەرێنیی و بنیاتنەردا بەڕێوەچوون، جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە لە گفتوگۆکاندا پێشکەوتنی باش بهدهستهاتووه، لەوانە سازان لەسەر نەخشەڕێگایەک بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا و دامەزراندنی لێژنەیەکی باڵا بۆ چاودێریی سیاسی.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەریف، ستایشی ئێران و ئەمریکای کرد بۆ پابەندبوونی بەردەوامیان بە دیالۆگی بنیاتنەر و، ڕایگهیاند: "سوپاسی سەرجەم وڵاتانی برا و دۆست دەکەم بۆ ئەو پشتیوانییە بەنرخەی لە پێشخستنی ئەم پرۆسە مێژووییەدا پێشکەشیان کرد".