پاشماوه‌كانی مووشه‌كە وێڵبووەکەی چین له نزیك ماڵدیڤ كه‌وته‌خواره‌وه
Kuala Lumpur
كوالا لومپور – AA
نووسینگه‌ی ئه‌ندازیاریی بۆشاییی ئاسمانی چین رایگه‌یاند، پاشماوه‌كانی مووشه‌كی Long March 5B كه به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی ده‌نكۆڵه‌ی یه‌كه‌یی له ٢٩ی نیساندا بۆ وێستگه‌ی بۆشاییی ئاسمانیی ره‌وانه كرابوو و دواتر له كۆنترۆڵ ده‌رچوو له نزیك ماڵدیڤ له زه‌ریای هیندی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شی هه‌ره زۆری پارچه‌كانی مووشه‌كه‌كه چووه‌ته ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وییه‌وه و له‌وێدا له‌ناو چووه، ئه‌و پاشماوانه‌یشی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زه‌وی كاتژمێر ٠٥:٢٤ كه‌وتوونه‌ته ناو زه‌ریای هیندی.
ماڵپه‌ڕی SpaceTrack.com كه سات به سات چاودێری شوێنی مووشه‌كه‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن