hejar reshid
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
کەرکووک - AA
ئه‌ندامى لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە په‌رله‌مانى عێڕاق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا راگه‌ياند "به‌شداریكردنى سوپای توركيا به‌ستراوه به داواكاریيهكى نهێنى سوننه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى توركيا پشتگيريان بكات له‌و حاڵه‌ته‌ى كه حكوومه‌تى عێڕاق ره‌تى كرده‌وه حه‌شدی شەعبی به‌شدارى نه‌كات له مووسڵ و ده‌بێت حه‌شدی شەعبی به‌شدار بێت ئه‌وا سوننه‌كانيش كارتى فشاريان به‌شداریکردنی سوپای توركيا ده‌بێت. چونكه من خۆم له ئۆسامه نوجێفي-م بیست كه هه‌موو فشارێكمان له به‌رده‌سته بۆ بهشدارینهكردنى حه‌شدى شه‌عبى له ئۆپهراسيونى مووسڵ و يه‌كێك له‌و هه‌وڵه گرنگانهيان هێنانى سوپای توركيايه بۆ ناو مووسڵ" .
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "پێم وايه ئه‌گه‌ر رێكکهوتنێكى سياسي بكرێت له نێوان ئيدارە و خه‌ڵكى مووسڵ و حكوومه‌تى ناوه‌ند ئه‌وا ئه‌و گرژییە دروست نابێت و راده‌وه‌ستێت" .
له باره‌ى به‌شدارىكردنى سوپاي ئێران له ئۆپهراسيونى مووسڵ، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: "له ساڵى 2015دا ئامارێكم خسته‌ڕوو كه 30 هه‌زار كه‌سى ئێرانى له خاكى عێراقن و له رێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبين و ناسنامهكانيان ئێرانيیە ئه‌وەش به‌و شێوه‌يه‌يه كه ئامانه شيعهمهزههبن و ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى سيستانى هاتوون كه بۆ پارێزگاریكردن لە شوێنه شيعهمهزههبهكان و ئێستا له ناو حه‌شدى شه‌عبى خۆيان جێگيركردووه و ئێڕانيش سوودى له‌و كه‌سانه وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى خۆی له چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبي بن" .
ئەو ئه‌ندامەى په‌رله‌مانى عێڕاق گوتیشی: "وه‌كو هێز ئێستا هێزى ئێرانى نيیه به‌ڵام هه‌ندێك گرووپى حه‌شدى شه‌عبى هه‌يه له عێراق به‌ته‌واوى له ژێر كۆنترۆڵى ئێرانيیهكانن و ئه‌گه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له ئۆپهراسيونى مووسڵ به‌شدارى پێ بكرێت سياسه‌تى ئێران به‌شداره و سه‌ربازه‌كانيان به‌شدارى ده‌كه‌ن به‌ناوى حه‌شدى شه‌عبي-یه‌وه وه ئه‌گه‌ر حه‌شدى شه‌عبى به‌شداری گرتنەوەی مووسڵ نه‌كات و سوپای عێڕاق و پێشمه‌رگه به‌شداربن ئه‌وا رێگرى ده‌كرێت له‌به‌رده‌م به‌شداریكردنى سوپای توركياش له ئۆپهراسيونى مووسڵ" .
ناوبراو هەروەها گوتىشی: "حه‌يده‌ر عه‌بادى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نيیه حه‌شدى شه‌عبى به‌شدار ئۆپهراسيونى مووسڵ بكات و ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌زۆر به‌شدارى بكه‌ن ئه‌وا كاره‌ساتێكى زۆر گه‌وره روودەدات ئه‌وه‌ش بهتاڵانكردن و كوشتن ئه‌و كاتيش هێزێكى ديكه دێته سه‌رخه‌ت بۆ پارێزگاریكردن له سوننه‌كان ته‌نانه‌ت دوور نییە هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى ئيقليميش بينه سه‌رخه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه" .
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "ئه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى ئۆپهراسيونى ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ ده‌كات ته‌حالفی نێوده‌وڵه‌تيه و ئه‌وان له سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ توركيادا و ته‌نانه‌ت بڕيارى ئه‌وه‌شيان نه‌داوه كه حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له مووسڵ بكات كه‌واتا بڕيار لاى ئه‌وانه چونكه ئيبراهيم جه‌عفه‌رى به ئێمه‌ى گوت هه‌ر پینج ده‌وڵه‌تى هه‌ميشه ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش پێیان گوتووين كه نيگه‌رانيه‌كانى ئێوه ده‌زانين به‌ڵام هيچ بڕيارێك له دژى توركيا مه‌ده‌ن".