Şahin Demir
14 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2025
ئیستانبوڵ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان عەباس عەراقچی سەردانی ڕووسیا دەکات.
بە پێی لێدوانەکەی ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەراقچی ڕۆژی ١٤ی مانگ دەگاتە مۆسکۆ.
بقایی گوتیشی، "بە پێی پلانی داڕێژراو، عەراقچی لە سەردانەکەیدا چەند پرسێکی گرنگ لەوانەش دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا کە شەممەی ڕابردوو لە مەسقەت'ی پایتەختی عوممان بەڕێوەچوو، لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسی تاوتوێ دەکات".