Zein Khalil
24 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2026
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز ڕایگەیاند کە بەھیچ شێوەیەک لە باشووری لوبنان ناکشێنەوە، تەنانەت ئەگەر ئەمریکا داواشیان لێ بکات.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە یسرائیل کاتز لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی "حکومڕانی خۆجیی" کە لە تەل ئەبیب بەڕێوەچوو یسرائیل کاتز تەحەدای لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێرانی کردووە.
ھەروەھا وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک ھێزەکانیان لە باشووری لوبنان ناکشێننەوە، تەنانەت ئەگەر ئەمریکا داواشیان لێ بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە یەکێک لە خاڵەکانی ناو لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، تایبەتە بە کشانەوەی ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان.