Islam Doğru
24 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2026
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) کوشتنی سەرکردەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە ئاکامی هێرشێکدا ڕاگەیاند.
سێنتکۆم لەبارەی هێرشەکەوە زانیاری بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "هێزەکانی سێنتکۆم ڕۆژی ١٩ی حوزەیران لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامدا و لە ئاکامدا سەرکردیەکی داعش'یان کوشت".
سێنتکۆم ڕاشیگەیاند کە سەرکردە کوژراوەکەی داعش ناوی عەلی حوسێن ئەلعولاوی بووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە فەرماندەییەکەیان لەسەر هێرشەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت.