Ahmet Dursun,Muhammed Ali Kamal
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند کە له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات له كه‌نداو له به‌له‌می راوچییه ئێرانییه‌كان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌شتییه‌كی ئیماراتیش كه سنووری ئاویی ئێرانی پێشێلكردووه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و كارمه‌نده‌كانی ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، رۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات ته‌قه‌یان له به‌له‌می راوچییه ماسیگره ئێرانییه‌كان له كه‌نداو كردووه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه له ئه‌نجامی دهستڕێژهكان دوو راوچی ئێرانی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئیمارات ده‌ستی به‌سه‌ر به‌له‌مێكی راوچییه ماسیگرهكاندا گرتووه. له‌دوای ئه‌وه، هه‌مان رۆژ كه‌شتییه‌كی ئیماراتی كه سنووره ئاوییه‌كانی ئێرانی پێشێلكردووه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كارمه‌نده‌كانی نێویشی ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه، له‌دوای رووداوه‌كه‌وه كاربه‌ڕێكه‌ری بالیۆزخانه‌ی ئیمارات له تاران له میانی ٢٤ كاتژمێردا، دووجار بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بانگكراوه و یاداشتنامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئێرانی دراوه‌تێ.
به‌پێی راگهیهنراوهكه حكوومه‌تی ئیمارات، نیگه‌رانیی خۆی له رووداوه‌كه ده‌ربڕیوه و له رێگه‌ی پهیامێكهوه به‌ڵێنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زیانه‌كانی داوه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه، ئیمارات به‌له‌مه‌كه و راوچییه ده‌ستگیركراوه‌كانی ئازادكردووه و سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمی راوچییه كوژراوه‌كانیش، رێكاره یاساییه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا رێكاره یاساییه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌شتییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی ئیمارات له‌لایه‌ن ئێران و كارمه‌نده ده‌ستگیركراوه‌كانی ناوی، به‌رده‌وامه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ئه‌بوزه‌بی كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كه‌مێك ئاساییبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیبوو، له‌دوای واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئیمارات و ئیسرائیل‌دا، جارێكی دیكه گرژیی تێكه‌وتبوو.