Ali Cura
05 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ رایگه‌یاند، سێ فڕۆکەی جەنگیی جۆری Su-24، Su-27 و Su-25ی ئۆکراینایان خستووەتە خوارەوە.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ لەبارەی چالاکییەکانی سوپای رووسیا لە جەنگی ئۆکراینا رایگەیاند کە هێرشەکانیان لە ئۆکراینا بەردەوام دەبن و ژمارەیەک عەمباری سووتەمەنی، جبەخانە و ئۆتۆمبێلی سوپای ئۆکراینایان لەناوبردووە.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئاماژەی بەوە دا کە سێ فڕۆکەی جەنگیی جۆری Su-24، Su-27 و Su-25ی ئۆکراینایان خستووەتە خوارەوە و گوتی: "سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا لە دەورووبەری دوورگەی زمەینی فڕۆکەیەکی جۆری Su-24 و لە دەورووبەری ئینگولەتس لە ناوچەی خێرسۆن فڕۆکەیەکی جۆری Su-27، هەروەها لە دەورووبەری کۆشەڤۆیە لە ناوچەی دنیپرۆ فڕۆکەیەکی جۆری Su-25 خستووەتە خوارەوە، هەروەها لە ناوچەکانی دۆنێتسک، لوگانسک، خێرسۆن و خارکێڤ ١٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا کراونەتە ئامانج".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا سوپای رووسیا ١٤٩ فڕۆكه، ١١٢ هێلیكۆپته‌ر، ٢٨٨ سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی، ٧٢٦ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، دوو هه‌زار و ٨٣٤ زرێپۆش و تانك، ٣٢٥ مووشهكهاوێژی فرهلووله، هەزار و ٣٠٦ گولـله تۆپ و گولـله هاوەن و دوو هه‌زار و ٦٤٦ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ئۆكراینایان تێكشكاندووه.