Zana Natık Kerem
30 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2026
ھەولێر ــ AA
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری دا ڕۆژی ١١ی مانگی نیسانی ٢٠٢٦، دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنەکە بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ ئەنجام بدرێت.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراێکدا ئاماژەی بەوەداوە كه کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجامداوه، ئهوهێش بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسێیەکی گرنگ لەوانە پرسی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ و کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی.
لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لهوهش كراوه كه له كۆبوونهوهكهدا، گفتوگۆ كراوه لهبارهي ژمارەیەک پرسی گرنگی پەیوەستدار بە کاری ئەنجوومەنی نوێنەران، لەوانە ئەو یاسا گرنگانەی کە بڕیارە لە دانیشتنەکانی داھاتوودا بخرێنە بەرنامەی کارەوە، ھەروەھا ھەنگاونان بە ئاراستەی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجوومەن و ڕێکخستنەوەی کارە چاودێرییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران.
جەختی لە پێویستی تێپەڕاندنی قەیرانەکان کراوەتەوە، ھەروەھا داوا لە سەرۆک فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان کراوە کە بەرپرسیارێتی مێژوویی و دەستووری خۆیان لە ئەستۆ بگرن بۆ تەواوکردنی شایستەکان و پێکھێنانی حکوومەتێکی بەھێز کە بتوانێت ڕووبەڕوو ئەو ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابوورییانە ببێتەوە کە بەڕووی وڵات بوونەتەوە.
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، بڕیاریدا ڕۆژی ١١ی مانگی نیسانی ٢٠٢٦، دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنەکە بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ ئەنجام بدرێت.